AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٥ ١٥:٤٥

هەسەدە: ناوچە کوردییەکانی سووریا ئازاد دەکەین

هەسەدە: ناوچە کوردییەکانی سووریا ئازاد دەکەین

سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تایبەت به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، هێزه‌كانیان، خۆیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ئاماده‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان كه‌ ئێستا له‌ ژێر ده‌ستی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كاندایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەوە دوا بانگەوازە کە سەرکردایەتیمان ده‌یكات، بەو پێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی شوێنەکانی داگیرکەری تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان، بەم پێیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و پشتیوانیان بکەن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "ئێمە له‌گه‌ڵ گەلەکەمان و دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سه‌رێك كانی ده‌ڵێین، كاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەیه‌ كه‌ لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر توركیایه‌."

News ID 53270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha